حوكمهكانی بانگ و قامهت
بانگ لەزمانەوانیدا: بەواتای زانین و ئاشكراكردن دێت, سەرچاوەكەشی بەم شێوەیە وەرگیراوە (التأذين مصدر أذن- يؤذن- أذانا, ومؤذا), وە دەوترێت (أذنت بهذا الأمر), ڕێگەم بەم كارە دا, واتە: زانیم, یان دەوترێت آذنني فلان, فڵان كەس پێی وتم, واتە: ئاگاداری كردمەوە (1).
هەر وەكو خوای گەورە فەرموویەتی: [وأذن في الناس بالحج], [الحج: 27], واتە: [جاڕ بدە بە ناو خەڵكیدا كاتێك دێنە لات بۆەت], واتە: ئاگاداریان بكەرەوە.
هەروەها الأذان, والأذين والتأذين, هەموویان بە واتای بانگكردنە بۆ نوێژ (2).
بانگ لە ڕوانگەی شەرعەوە: زیكرێكی تایبەتە كه ئایينی ئیسلام دایناوە بۆ ئاگاداركردنەوە بۆ كاتی نوێژە فەرزەكان و, بانگكردنی موسڵمانانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو عیبادەتە (3), وە لەلایەن زانایانەوە چەند پێناسەیەکی تری بۆکراوە وەکو:
• Tekan butang untuk memindahkan kata laluan untuk memanggil nama pengguna (4).
• Peranan yang berkaitan dengan pembatalan ini boleh digunakan untuk memecahkan كاتی نوێژە فەرزەكان بە چەند وتەیەكی دیاریكراو (5).
كەواتە بانگدان عیبادەتە وەكو چۆن بەجێگەیاندنی نوێژ و زەكات و حەج و ڕۆژوو عیبادەتن