سەکۆیەکی پەروەردەیی، فێرکاری و خۆشی بەخشی پارێزراو بۆ منداڵان।
پەروەردەکردنی منداڵان، باشترکردنی ڕەفتاریان و چاندنی بەها باڵاکان لە ڕێگەی ناوەڕۆکی هەمەچەشنی خۆشی بەخش، فێرکاری و پەروەردەیی।
ئایا دەتەوێت منداڵەکەت پەروەردەیەکی جوانی هەبێت و بەها باڵاکانی تێدا بچێنرێت؟
ئایا دەتەوێت منداڵەکەت دوور بێت لە ناوەڕۆکی نەشیاو و نا پارێزراو و نا پەروەردەیی?
ئایا بەدوای ناوەڕۆکێکدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت کە گونجاو بێت بە تەمەنی?
بە خێر بێیت بۆ ئەپڵیکەشنی ئافەرین، ئەپێکی تاک و بێ وێنەیە کە بە شێوەیەکی خۆش و سەرنجڕاکێش منداڵ فێری بە جوانەکان دەکات ان دابین دەکات لە تەمەنی 2 ساڵییەوە تاکو هەرزەکاری، ئەپەکە هەزاران پارچە کارتۆن و گۆرانی و سروود و چیرۆک بە زمانی کوردی لە خۆ دەگرێت کە گونجاوە بە تەمەنە جیاوازەکانی منداڵان.
سودەکانی ئەپەکە:
✔️هەموو ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێیت بۆ منداڵەکەت، بەردەستە و لە خۆی دەگرێت।
✔️دەروونت ئاسوودەیە بەوەی ئەپێکی پارێزراوە و دوورە لە هەر ناوەڕۆکێکی نەشیاو و نا پەروەردەیی.
✔️ منداڵەکەت فێری بەها باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردی دەبێت.
✔️ تەنیا کات بە فیڕۆدان نییە، بەڵکوو هەزاران پارچە ناوەڕۆکی فێرکاری سوود بەخش لە خۆ دەگرێت.
✔️تەواوی ناوەڕۆکی ئەپەکە بە زمانی کوردیە و ئەمەش بەسوودە بۆ گەشەکردنی زمانی منداڵەکەت.
✔️ دەتوانرێت بە پێی تەمەنی منداڵەکەت ناوەڕۆکی ئەپەکە کۆنترۆڵ بکرێت।
✔️ دەتوانرێت ماوەی بەکارهێنانی ئەپەکە سنووردار و کۆنترۆڵ بکرێت।