Usar o APKPure APP
Obter o APK da versão antiga de بەختیار ساڵح para Android
بەختیار ساڵح
(بەختیار ساڵح) ی هونەرمەند, ساڵانێكی زۆرە خەریكی گۆرانیگوتنە, بەتایبەتی لە بواری گۆرانیی هەڵپەڕكێدا خاوەنی تایبەتمەنی خۆیەتی, لەمیانەی دیدارێكی بۆ خوێنەرانی "هەولێر" تیشك دەخاتە سەر چەند لایەنێك لەكارە هونەرییەكانی و بەتایبەتی ئەو دوورە پەرێزیەی لە راگەیاندن و هەروەها كار و بەرهەمی تازەی هونەریی, بەتایبەتی لە نەورۆزی ئەو ساڵ بەنیازە چەند كارێكی تازەی بڵاوبكاتەوە.لەدەستپێكی قسەكانیدا هونەرمەند (بەختیار ساڵح) لەبارەی دوورەپەرێزی لە راگەیاندكان گوتی: "دوورییەكەم پەیوەندیی بە چەند هۆكارێك هەبووە, لەوانە من ماوەیەك خەریكی راهێنان بووم لەسەر چەند ئامێرێكی میوزیك و ریتم, لەگەڵ چەند بابەتێكی تایبەت بەكارە هونەرییەكانم, جگە لەوانەش حەزم نەكردووە لە هەموو راگەیاندێك بەتایبەتی لە تیڤیەكان دەربكەوم, بەڵام ساڵی پار بەتەنها لە پرۆگرامێكی كەنالی "كۆرەك تیڤی" بەشداریم هەبووە, ئەویش بەهۆی ئەوەی پێم وایە دەركەوتنی هونەرمەند پێویستە لە پێگەو جێگەی خۆی بێت, واتە بۆ هونەرمەندان دەركەوتن لەكەناڵێكی هونەریی بە گرنگ و باشتری دەزانم, لەگەڵ رێزم بۆ سەرجەم كەناڵەكانی كوردستان, كە ئەوانیش خزمەتی باشیان كردووە, لەبەرامبەر ئەوانەشدا پێویستە ئەو كەناڵانەی بۆ هونەر و هونەرمەندان كاری باشتر گونجاوت ر ئەنجام بدەن ".هونەرمەند لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی بەشداریی كردنی لە ئاهەنگەكانی و بەردەوامبوونی لەدەركەوتنی لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا بەم شێوەیە روونی دەكاتەوەو دەڵێت:" من لەسازكردنی ئاهەنگ و بۆنەكاندا بوونم هەیە, بەڵام بەو شێوەیەی, كە خۆم بە چاكی دەزانم, واتە روونتر دەمەوێ ئەوە بڵێم من نامەوێت بچم بۆ هەموو ئاهەنگ و بۆنەیەك, ئەگەر بابەتەكە شتێكی باش و جێگەی سەرنج نەبێت, جگە لەوانەش كوالێتی كار و شوێنەكەش پێویستە لەبار بێت بۆ ئەوەی گۆرانی بەچاكی بڵێت و دڵی ئەو خەڵكە خۆش بكەیت (بەختیار) ی هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەر ارەی نەبوونی بەرهەمی تازەی گۆرانی روونی كردەوەو گوتی: "بەرهەمی تازەم زۆرن بەڵام دەرفەتی بڵاوكردنەوەم نەبووە, ئێستاش چەند بەرهەمێكم ئامادەیە لە چوار چێوەی ئەلبوومێكدا ئامادەم كردووە, ئەگەر كۆمپانیایەك هەبێت بتوانێ بڵاوی بكاتەوە ئەتوانم بیخەمە بەردەستی گوێگرانم, چونكە بەڕاستی مەبەستمە ئەم ساڵ بتوانم ئەلبوومێكی گۆرانیی تازە بڵاو بكەمەوە, ئومێدەوارم بتوانم ئەو كارە بخەمە بواری جێ بەجێكردن (بەختیار ساڵح) لە بارەی بەرەو پێشچوونی ستایلی گۆرانیی هەڵپەڕكێی كوردی بەرەو چ ئاستێك رۆیشتووە? لەوەڵامدا گوتی: "گۆرانی هەڵپەڕكێ لەرووی كوالێتی تۆمار كردنەوەو كاری میوزیك, یاخود دەتوانین بڵێن لەرووی كلیپەوە بەرەو پێشوەچوونی باشی بەخۆیەوە بینووە, بەڵام لە رووی ناوەرۆكەوە بەتایبەتی تێكستی گۆرانی بەداخەوە بەرەو خراپی رۆیشتووە, پێشكەوتنی بەخۆیەوە نەبینووە !, ئەگەرچی نابێ هەمووی بەیەك چاو سەیر بكەین, چونكە هەندێك هونەرمەندی باشمان هەیە لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر و رۆژهەڵاتی كوردستان چەند هونەرمەندێكی ئاست بەرز و توانیویانە هۆنراوەی چاك و ئاوازی جوان دەست نیشان بكەن بۆ گۆرانیی هەڵپەڕكێ, دیارە ستایلی گۆرانیی هەڵپەڕكێ یەكێكە لە ستایلە دیارەكانی كۆڕی هونەری گۆرانیی كوردی, پێویستە بایەخی زیاتری پێ بدرێت هونەرمەند (بەختیار ساڵح) لەبارەی مانەوەی لە كوردستان و نەگەڕانەوەی بۆ هەندەران گوتی: "بەڕای من ژیانی هونەرمەند هەمیشە لەنێو خاك و وڵاتی خۆی باشترە, چونكە تۆ لەنێو خەڵك و جەماوەری خۆت دەتوانی باشتر و تەنانەت چالاكتر خەریكی كارە هونەرییەكانت بیت, منیش دوای ئەوەندە ساڵە دوورییە پێم باش بوو, بڕیاری ئەوە بدەم بەیەكجاری بگەڕێمەوە بۆ كوردستان, ئێستاش بەیەكجاری لە كوردستانم هیوادارم جارێكی دیكە ژیانی تاراوگە هەڵنەبژێرمەوەو لە نێو خاك و شاری خۆم درێژە بەكارە هونەرییەكانم و ژیانی ۆم بدەم لەكۆتایی دا هونەرمەند (بەختیار ساڵح) دەربارەی هەبوونی كاری تازەی ئەوەشی ئاشكرا كردو گوتی: "بەنیازم یەكێك یا دووان لە گۆرانییە تازەكانم كلیپ بكەم, بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی دەرفەتێكی باشم, چونكە ماوەی چەند ساڵێكە كلیپی تازەم نەبووە, بەتایبەتی مەبەستمە لە نەورۆزی ئەم ساڵ بەرهەمی تازەم هەبێت, چونكە بەرهەمەكانی ئێمە زیاتر لە وەرزی بەهاردا بۆ گوێگرانمان چێژی زیاترە".Last updated on Jul 28, 2018
Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!
Enviado por
Hlăîńg Thãńđàr Kó Kò
Requer Android
Android 4.0+
Categoria
Relatório
بەختیار ساڵح
1 by Ztx65
Jul 28, 2018