사용자 환경을 개선하기 위해 이 웹 사이트의 쿠키 및 기타 기술을 사용합니다.
이 페이지의 링크를 클릭하면 당사의 개인 정보 보호 정책쿠키 정책에 동의하는 것입니다.
동의함 더 알아보기

١٠٠٠ سوننەت 정보

1000 년

بسم اللە الرحمن الرحيم

سەرەتا زۆر خۆم بە خۆشحاڵ ئەزانم کە زۆرسوپاس بۆخوا توانيم ئەم بەرنامەيە دروست بکەم بۆ سيستەمی ئەندرۆيد وە هيوادارم توانيبێتم خزمەتێك بە ئێوەی خۆشەويست بگەیێنم .

پێشەکى

سوپاس بۆ خواى پەروەردگار , لێخۆشبوو بەزەیدار , زاڵ و رێزدار , دڵ دیدان دەگۆڕێ بە یەکجار , زانایە بە دیار و نادیار , هەمیشە سوپاسى دەکەم لە ئێوارەو بەیانیان , هەر بۆ ئەو دەکەم هاوار , شاهیدى دەدەم کە هیچ پەرستراويك نییە , تەنها خودا هەیە شایانى پەرستنەو بێ هاوبەشەو تاکە کردگار , شاهیدى دانێکى وا بێژە رەکەى ڕزگار دەکا لە ئەشکەنجەى ئاگرى گڕدار , شاهیدى دەدەم محەمەد پێغەمبەرى خوایە و هەڵبژێردراوەو سەردار , دروودى خواى لەسەر بێ هەروەها لەسەر ئالوبەیت و هاوسەرانى و هاوڕێیانى ڕاستەقینەى خواناسانى شکۆدار , دروودى باقى و بەردەوام هەتا هەن شەوان و ڕۆژگار . بێگومان گرنگترینى ئەوەى کە موسڵمان بە تەنگیەوەیەتى لە ژیانى ڕۆژانەیدا : کار کردنە بە سوننەتى پێغەمبەر ( صى الله عليه وسلم ) له هەموو جوڵانەوەو دانیشتن و گفتار و کرداریدا , هەتا هەموو ژیانى لەسەر سوننەتى پێغەمبەر (صى الله عليه وسلم ) ڕێکدەخات , لە بەیانییەوە تاکو ئێوارە . (ذو النون ) ى میسرى دەڵێ : (( لە نیشانەى خۆشەویستى بۆ خواى شکۆدار شوێنکەوتنى خوشەویستەکەیەتى (صى الله عليه وسلم ) لە ڕەوشت و کردار و فەرمان و سوننەتەکانیدا )) . خوداى باڵا دەفەرمووێ : (( قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ( 31 ) سورەتى آل عمران : (31) .

واتە : بڵێ ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت شوێنى من بکەون و لە فەرمانى من دەرمەچن ئەو کاتە خۆاش ئێوەى خۆش دەوێت و لە گوناح و هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت , خوا لێخۆشبوو بە بەزەییە . حەسەنى بەسرى دەڵێ : (( نیشانەى خۆشەویستیان بۆ خواى , شوێنکەوتنى سوننەتى پێغەمبەرە ( صى الله عليه وسلم ) . بێگومان پلە و پایەى بڕوادار بە گوێرەى شوێنکەوتنى بۆ پێغەمبەر ( صى الله عليه وسلم ) ئەندازە دەکرێ , ئەو جار هەر چەند جێیەجێ کردنى سوننەتەکانى زیاتر بێت , ئەوە لاى خوا بەرزتر و بەڕێزتر دەبێت . لەبەر ئەوە ئەم باسە کورتەم کۆ کردەوە بۆ زیندوو کردنەوەى سوننەتى پێغەمبەر ( صى الله عليه وسلم ) لەناو موسڵماناندا لە ژیانى ڕۆژانەیاندا , لە خوا پەرستیاندا , و لە نوستنیاندا , و لە خواردن و خواردنەوەیاندا , و لە هەڵسوکەوتیاندا لەگەڵ خەڵك , لە پاك و خاوێنیاندا , لە چوونە ژوورەوەو چوونە دەررەوەیاندا , لە جلك لەبەر کردنیاندا , لە تێکڕاى جووڵانەوەو هەستان و دانیشتنیاندا . لێوردبەوە چۆن ئەگەر یەکێك لە ئێمە بڕێك ماڵى ونبایەو لە دەستى چووبایە , چەند گرنگیمان پێدەداو خەفەتمان بۆ دەخواردو هەوڵمان دەدا بۆ دۆزینەوەى هەتا دەستمان دەکەوتەوە , بەڵام چەندە سوننەتمان لە دەست چووە لە ژیان ئایە بۆی دڵتەنگ بووین و هەوڵمانداوە بۆ جێ بە جێ کردن و ئەنجامدانیان لە واقیعى ژیانماندا ؟ ! بەڕاستى لەو کارەسات و بەڵایانەى لە ژیانماندا بەسەرماندا ! هاتووە ئەوەیە کە دینارو درهەممان زۆر پێ گەورەترە لە سوننەت , خۆ ئەگەر بە خەڵك گوترابا : هەرکەسێ سوننەتێك لە سوننەتەکان ئەنجام بدات بڕێك پارە وەردەگرێت , ئەوە خەڵکت دەدیت چەندە سوورن لەسەر ئەنجامدانى سوننەت لە هەموو کار و بارى ژیانیاندا لە بەیانى تا ئێوارانیان , لەبەر ئەوەیانە پاشان قازانج دەکەن لە دواى هەر سوننەتێك لە سوننەتەکان بڕێك پارە وەردەگرن , ماڵ و گۆڕەکەت دەهاون و خاك و خۆڵت وەسەر دەکەن ؟ خواى باڵا دەست دەفەرمووێ : (بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا ( ١٦ ) وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ ( ١٧ ) سورەتى الأعلى : ( 16 – 17 ) .

واتە : بەڵکو ژیانى دنیا کارى تێکردوى ( هەر چەندە ژیانى ) کۆتایى باشترەو بەردەوامیشە ).

ئامادە کردنی : پشتيوان بەرزنجی

ژمارەی مۆبايل : ٠٧٨٢٧٤٧٦٦١٩

فەيسبووك : https://www.facebook.com/pshtiwan1995

سەرچاوە: کتێبی (١٠٠٠ سوننەت ) لە دانانی : خالد الحسنان . وەرگێر : رەمەزان سەنگەسەرى

بۆ داگرتنى بەنارمەى زیاتر سەردانى ئەم ماڵپەڕەى خوارەوە بکە

https://play.google.com/store/apps/details?id=ba8nabrawa.kurdsource.com

https://play.google.com/store/search?q=بالولی%20حەکیم&hl=en

https://play.google.com/store/apps/details?id=chirok.kurdsource.com

لە دوعای خێربێ بەشم مەکە

최신 버전 1.1의 새로운 기능

Last updated on Mar 22, 2020

Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!

번역 로드 중...

추가 앱 정보

최신 버전

١٠٠٠ سوننەت 업데이트 요청 1.1

업로드한 사람

Leandro Zunarelli

필요한 Android 버전

Android 4.1+

더 보기

١٠٠٠ سوننەت 스크린 샷

언어
APKPure를 구독하십시오
최고의 Android 게임 및 앱의 초기 릴리스, 뉴스 및 가이드에 액세스하는 첫 번째 사람이 되십시오.
고맙지 만 사양 할게
가입하기
성공적으로 구독!
당신은 이제 APKPure에 가입되었습니다.
APKPure를 구독하십시오
최고의 Android 게임 및 앱의 초기 릴리스, 뉴스 및 가이드에 액세스하는 첫 번째 사람이 되십시오.
고맙지 만 사양 할게
가입하기
성공!
당신은 이제 우리의 뉴스 레터를 구독하고 있습니다.