Usar o APKPure APP
Obter o APK da versão antiga de Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید para Android
تەفسیری تەوحید نووسینی: م. عبدالقادر توحيدى
بسم الله الرحمن الرحيم
عَلَى رَسُولِ الله، أمَّا بَعْد
سوپاس بۆ خودا دوابەدوای ئەوەى كە چاپى یەكەمى تەفسیرى تەوحید پێشوازییەكى باش ى لێكرا لەلایەن گەلى كوردى موسڵمانەوە بەتایبەتى گەنجان، جا هەر ئەوكات برایەكى موسڵما نداواى لە جەنابى مامۆستا عبدالقادر كرد كە ئیزنى پێبدات لەسەر خەرجى خۆى چاپى "دوەم "ـی بكات و وەك صەدەقەیەكى جاریە بڵاوی بكاتەوە، هەربۆیە هەر ئەو كات جەنابى مامۆستا دەستیكرد بە پێداچوونەوەى تەفسیرەكە تاكو ئاما دەى بكات بوَ چاپى دووەم، سوپاس بۆ پەروەردگار ئەم پێداچوونەوەش لەلایەن ماموَستاوە كۆت ایى پێهات وەكچۆن لە كوَتایى تەفسیرەكە نوسیویەتى:
(چاوپێداخشاندنەوە بۆ چاپى دووەم تەواو بوو لە ڕێكەوتى "25"ـى ڕەجەبى "1436"ـى كۆچى بەر امبەر بە "چواردەى پێنجى دوو هەزار و پانزە"ى زایینى، هەولێر؛ ولله الحمد والمنة)؛
بەڵام بەڵێنى ئەو برادەرەش وەك زوَرێك لەو بەڵێنانە دەرچوو كە بە مامۆستا درا و هیچ كات جێبەجێ نەكرا؛
دیارە لە چاپی "یەكەم"ـدا هەندێك لە وشەكان مانا كرابوونەوە، جا مامۆستا بە باشی زانی ك ە زوَربەى وشەكانى قورئان بە شێوەى تاك مانا بكاتەوە تا خوێنەر زیاتر لەگەڵ وشەكانى قورئ اندا ئاشنا ببێت، هەربۆیە دەستیكرد بە ماناكردنەوەی وشە نامۆكانى قورئان، بەڵام پێش ئ ەوەى بتوانێت تەواوى بكات ، لە "1/11/2017" كوَچى دوایى كرد و بەرەو مەنزڵگاى كوَتایى كەوتەڕێ، رحمه الله تعالى و جعل الله سعيه في ميزان حسناته؛ جا ئێمەش بە یارمەتى پەروەردگار و هاوكارى چەند برایەكى بەڕێز و زانا، هەوڵماندا لەس ەر شێوازى مامۆستا ئەوەى كە مابوو تەواوی بكەین، ولله الحمد؛
جیاوازى نێوان چاپى یەكەم و چاپى دووەم:
• ڕێكخستنى ڕستەكان وچاككردنى هەڵە زمانەوانییەكان:
چاپى یەكەم لەڕاستیدا كورتكراوەى وانە دەنگییەكانى ماموَستا بوو، جا ئەم كورتكردنەوە ب ووە هۆى ئەوەی كە لە هەندێك شوێندا هەست بە پچڕان و ناتەواوى ماناكەى بكرێت، هەربۆیە لە چاپى "دووەم"ـدا هەوڵدراوە ئەو شوێنانە دەستكارى بكرێت و لە ڕووی زمانەوانیشەوە پێدا چوونەوەی بۆ بكرێت؛
• جیاكردنەوەى ماناى ئایەتەكە لە تەفسیرەكەی:
لە چاپى "یەكەم"ـدا ڕاڤەى ئایەتەكە تێكەڵ بە ماناكەى كرابوو، واتە پاش ماناكردنەوەی بەشێك لە ئایەتەكە ئەگەر ئەو بەشە پێویستى بە درێژەدان و تەفسیركردن هەبووایە، , ەوا هەر لەدواى مانای ئەو بەشە تەفسیرەكەشی نوسرابوو، بەڵام لە چاپى دووەمدا سەرەتا مانا ى ئایەتەكە بەتەواوى كراوەتەوە پاشان خاڵێك ( .) بۆ پیشاندانى كۆتایى ماناى ئایەتەكە دانراوە، ئینجا دەستكراوە بە تەفسیر و درێژەد ان بە ماناى ئایەتەكە، كەواتە دانانی ئەو خاڵە واتە مانای ئایەتەكە لەو شوێنەدا كۆتایی پ ێدێت، ئەگەرچی لە هەندێك كاتدا ڕستەكە هێشتا تەواو نەبوە، هەروەها لەو شوێنانەی كە ڕستەكە پەیوەندە بە ئایەتی پاش خۆیەوە ، سێ خاڵی لەم شێوەیە دانراوە (...)؛
• گۆڕینى شوێنى هەندێك بابەت:
بۆ نمونە باسی "بیدعە" كە لە چاپی "یەكەم" ـدا لە ئایەتی "سەد و حەڤدە" سوڕەتی "بە قەڕە"دا بوو، لە چاپی "دووەم"ـدا لە ئایەتی "بیست و حەفت"ـی سوڕەتی "حەدید"دا دانراوە، ه ەروەها لە هەندێك لەو ئایەتانەی كە چەند مانایەكی بۆ باسكراوە، ئەو مانایە لە ئایەتەكەدا د انراوە كە نوسەر پێی وابووە ئەو مانایە نزیكتر و دروستترە، وە ماناكانی تریش خراونەتە ڕاڤەكە ى؛
• گۆڕینى شێوازى دانانى ئایەتەكان:
لە چاپى "یەكەم"ـدا پەڕەى قورئان دانرابوو، بەڵام لە چاپى "دووەم"ـدا ئایەتەكان یەك لە دواى یەك لەگەڵ ماناكەیاندا دانراون، تاكو خوێنەر زوَر بە ئاسانى لەگەڵ خوێندنى ئایەتەك ان بتوانێت مانا و ڕاڤەكەشى بخوێنێتەوە؛
• زیادكردنى ماناى وشە نامۆكان:
لە چاپى "دووەم"ـدا هەموو وشە نامۆكان بە شێوەى تاك بە تاك مانا كراونەتەوە كە ئەمە خۆى بۆ خۆى شتێكى تایبەت و ناوازەیە؛
لێرەدا بوَ باشتر تێگەیشتن و كەڵك وەرگرتنى زیاتر لە ماناى وشەكان، پێویستە چەند ڕوونكر دنەوەیەك بخەینە پێش چاوى خوێنەری بەڕێز:
ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە ە gas فُوه op.
[مُتْرَفُون: (ك: مُتْرَف) ئەوەی كە خراوەتە ناو ژیانێكی پڕ لە ناز و نیعمەت و ڕاحەتییەو ە، خۆشگوزەران، دەوڵەمەند، كاربەدەست]
.....
[مُسَوِّمِين: (ك: مُسَوِّم) ئەوەی كە شتێك دیاری دەكات و نیشانەی لەسەر دادەنێت، دیا ریكەر، نیشانەداركەر، هەروەها بە (مُسَوَّمِين)ـیش خوێنراوەتەوە واتە: دیاریكراو، نیشان ەداركراو]؛
اللَّهم اجْعَلْ عَمَلي كُلَّهُ صَالِحاً واجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصاً وَلا تَ جْعَل لِأَحَدٍ فيه شَيْئَاً، اللهم آمين
مسعود عبدالقادر توحیدى
12 de junho de 1444
10/09/2022
Last updated on Jul 4, 2024
Minor bug fixes and improvements. Install or update to the newest version to check it out!
Enviado por
Jhakkarin Sommak
Requer Android
Android 5.0+
Categoria
Relatório
Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید
1.3.1 by EyeT Max
Jul 4, 2024